ئەنوەر محەممەد بووە راهێنەری یانەی سۆران

07-03-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی سۆران بەشێوەیەکی فەرمی شوێنگرەوەی رەفیق سەعیدی دیاریکرد و ئەنوەر محەممەدی کردە راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکەی.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا کە لە پەیجی فەرمی یانەی سۆران بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردرا بە دەستنیشانکردنی ئەنوەر محەممەد وەک راهێنەری نوێی یانەی سۆران و شوێنی رەفیق سەعیدی راهێنەری پێشووی تیپەکە دەگرێتەوە.

 

ئەنوەر محەممەد لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: گرێبەستی من لەگەڵ یانەی سۆران تەنیا بۆ ماوەی هەشت یارییە، لەو ماوەیەدا ئامانجی ئێمە تەنیا مانەوەیە لە خولی نایابی کوردستان.

راهێنەرە نوێیەکەی سۆران گوتیشی: من لە خۆشەویستیم بۆ یانەی سۆران بوومەتە راهێنەر و پارە بەلامەوە گرنگ نییە.

سەبارەت بەوەی کە هیچ شارەزاییەکی لە یانەی سۆران و یاریزانەکانی هەیە؟ ئەنوەر محەممەد وەڵامی رووداوی دایەوە و گوتی: چەند یاریزانێکی یانەی سۆران پێشتر لەلای من لە یانەی ئارارات یارییان دەکرد، لەم وەرزەشدا چەند یارییەکی یانەی سۆران بینوە.

لە کۆتاییدا ئەنوەر باسی لەوەکرد کە ئەو هەر راهێنەری یانەی ئاراراتە و لە وەرزی داهاتوودا دەگەرێتەوە ئەو یانەیە و بەشداری خولی پلە یەکەکانی کوردستان دەکەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە