ڤاگنەر و ماریۆ گۆمێز رکابەری جامی جیهانی دەکەن

رووداو-هەولێر

ماریۆ گۆمێزی یاریزانی یانەی شتوتگارت و ساندرۆ ڤاگنەری یاریزانی یانەی بایرن میونشن رکابەری دەکەن لەسەر بانگهێشتکردنیان بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ساندرۆ ڤاگنەری هێرشبەری بایرن بۆ میدیاکانی ئەڵمانیا قسەی کردووە گوتوویەتی" بە تەنیا من ئاگاداری خۆم دەبم، خۆم ماندوو دەکەم و گۆڵ تۆماردەکەم، یاریزانی دیکە بە من چی پەیوەندی بە منەوە نییە، من هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ریزی هەڵبژاردەکەم".

گۆمێزی گٶلکاری شتوتگارتیش لە وەڵامی بۆ ڤاگنەر گوتی"  من ناماوێت بکەومە شەڕەوە لەگەڵ ساندرۆ، بەڵام ئەو دەیەوێت شەڕمان ببێت، من تەنیا دەمەوێت یارییەکی باش بکەم و ئاستم باش بێت بۆ ئەوەی هەلی بەشداریکردنم لە جامی جیهانی بۆ برەخسێت و تەواو".


لەم وەرزەدا گۆمێزی  32 ساڵ لەگەڵ شتوتگارت بەشداری لە 23 یاریدا کردووە و 5 گۆڵ و 5 ئاسیستی هەبووە، هەرچی ڤاگنەریشە لەگەڵ بایرن لە 24 یاریدا 9 گۆڵ و 4 ئاسیسیتی هەیە.