سەرۆکی ریال مەدرید، زیدان سەرپشک دەکات

07-03-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن دەتوانێت بمێنێتەوە یان بڕوات
A+ A-
رووداو – هەولێر

دوای سەرکەوتنی ریال مەدرید بۆ قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ لەسەر حیسابی پاریس سانجێرمان، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەی سەرپشک دەکات لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی بمێنێتەوە یاخود دەتوانێت واز لە پۆستەکەی بێنێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێرێز بە زیدانی راگەیاندووە، ئازادە لەوەی بەردەوام بێت لە راهێنەرایەتی یانەکەی، یاخود بە ئارەزووی خۆی وازبێنێت و هیچ گوشارێک ناخاتە سەر ئەو راهێنەرە فەرەنسییە وێرای ئەوەی هیوای بردنەوەی نازناوی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیای نەماوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، زیدان بێدەنگی هەڵدەبژێرێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، ئەوکات چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلادەکاتەوە.
هەریەکە لە رامۆس، رۆناڵدۆ، بێنزیما و مارسێلۆنا پشتیوانی مانەوەی زیدان دەکەن و لەلایەکەی دیکەوە ئیسکۆ و یاریزانە لاوەکان کە هەلی یاریی کردنیان کەمترە ئارەزوودەکەن زیدان لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە