ئیدین هازارد بڕیارییداوە لە چێڵسی بڕوات

07-03-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیدین هازارد، ئەستێرەی چێڵسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی چێڵسی بڕیارییداوە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاندووە، هازارد بڕیاریی خۆیداوە و لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی بلۆز بەجێدەهێڵێت، ئێستا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بکات.

ریال مەدرید زیاتر لە جارێک هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی داوە و زینەدین زیدان، راهێنەری یانەکەش چەندینجار ستایشی ئاستی هازاردی کردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی و ریال مەدرید ئاستی جارانی بگەڕێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە