ڤیدیۆ؛ هەواڵێکی ناخۆش لە سۆن هیونگ مینەوە بۆ هەمووان

07-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سۆن هیونگ مین
سۆن هیونگ مین
نیشانەکردن سۆن هیونگ مین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سۆن هیونگ مین، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەکەی لە جامی ئاسیا، لە رێگەی رووداوەوە نیگەرانی خۆی پێشاندا و باس لە هەواڵێکی ناخۆش دەکات.
 
سۆن دوای دۆڕانیان بەرامبەر ئوردن، بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و چەند میدیایەکی دیکە قسەیکرد و گوتی "من زۆر دڵتەنگم و بەڕاستی نازانم چی بڵێم، تۆپی پێ یارییەکە کە بە بەردەوامی تووشی بردنەوە و شکست دەبیت، ئێمە دۆڕاین، چونکە ئاستمان وەک پێویست نەبوو. هەڵبژاردەی ئوردن شایەنی ستایش کردنن دوای ئەو ئاستەی لەم یارییەدا پێشکێشیان کرد. پێموایە لەم پاڵەوانێتییەدا بەپێی پێویست نەبووم و نەمتوانی بەباشی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەم بکەم. سەرەڕای قوربانیدانی یاریزانەکان، نەمانتوانی ئەو ئەنجامانە بەدەستبهێنین کە مەبەستمانبوو، بۆیە زۆر دڵتەنگم بۆ یاریزانەکان، بۆ هاندەرانمان و بۆ هەموو خەڵکی کۆریا."
 
ئەستێرەی کۆریا لەبارەی دۆڕانەکەیانەوە زیاتر قسەیکرد و گوتی "باشترین وەڵام بۆ ئەوەی خۆمان لەم بارودۆخە بدزینەوە ئەوەیە بڵێین کە دوو یاریی رابردوومان چوونەتە کاتی زیادکراوەوە و ئەوە کاریگەری بەسەرمانەوە هەبووە، بەڵام لە تۆپی پێدا، هەندێک جار بەو شێوەیە دەیبەیتەوە و کەشێكی باش درووستدەکەیت، بۆیە پێموانیە  ئەوە هۆکاری دۆڕانەکەمان بێت. ئێمە لە یاریی پێش کۆتاییدا بووین، پێموایە هەندێک پەشۆکاوی و بێ ئەزموونی لە تیپەکەماندا بینرا، هیوادارم ئەم یارییە یارمەتی یاریزانە لاوەکان بدات گەشە بکەن و بەرەوپێش بچن. بەهۆی ئەو دۆڕانەوە، ئێستا یاریزانەکانمان ئێستا زۆر بێئومێدن و بە کاتێکی سەختدا تێپەڕدەبن. دەمەوێت بڵێم کە ئەوان زۆر بەباشی کارەکەیان ئەنجامدا."
 
سۆن هیونگ مین، لەو کاتەوەی جامی ئاسیا دەستیپێکردووە، یەکەمجارە بەم شێوەیە درێژە قسە بۆ رۆژنامەڤانان بکات و لەبارەی تیپەکەیانەوە دەڵێت "تیپەکەمان خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی لاوە، هیوادارم بتوانن جیاوازییەکی باش درووستبکەن."
 
دوای ئەوە سۆن هەواڵێکی ناخۆشی دایە هەمووان و گوتی "سەرەتا دەبێت بیر لەوە بکەمەوە کە ئایا دەتوانم لە داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوامبم یان نا، رەنگە راهێنەر چیدیکە بیر لەمن نەکاتەوە. ئێمە بۆ بردنەوەی جامی ئاسیا هاتینە ئێرە، بۆیە پێموایە ئێستا بەهۆی ئەم شکستەوە راهێنەرەکەمان تووشی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە، بەتایبەتی کە ئەو تەنانەت پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەش رەخنەی لێدەگیرا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەو توانی بەسەر ئەو دۆخە قورس و دژوارانەدا زاڵبێت، من زۆر سەرسامبووم بەو شێوازەی کە بەکاریدەهێنا بۆ گرنگی پێدان بە یاریزانەکان، ئەو  هیچ هەڵەیەکی ئەنجامنەدا و هەتاوەکو کۆتاییش خۆی بەدەستەوە نەدا، پێموایە ئەم پاڵەوانێتییە دەرفەتێک دەبێت بۆی بۆ ئەوەی بەهێزتر بێت و بەرەوپێش بچێت."
 
هێرشبەرەکەی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەڵێت "وەک کاپتنی هەڵبژاردەی کۆریا دەمەوێت بڵێم کە بەڕاستی یاریزانەکان زۆرترین هەوڵیاندا و ئەوەی لە توانایاندابوو پێشکێشیانکرد بۆ ئەوەی چێژ بە هاندەرانی تۆپی پێ ببەخشن، بەڵام وەک مرۆڤێک ئاساییە هەڵە بکەیت، بۆیە هیوادارم ئەو شتە زۆر گەورە نەکرێت."
 
سۆن لە کۆتایی قسەکانیدا بە رۆژنامەڤانانی گوت "وەک کەسێک کە پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و سەرکردایەتی ئەم تیپە بکات، دەمەوێت بڵێم من بەپێی پێویست نەبووم. هاندەرێکی زۆر لەو کاتە درەنگەدا سەیری ئێمەیان دەکرد و چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد بگەینە یاریی کۆتایی، بەڵام بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بین، بۆیە من داوای لێبوردن دەکەم. زۆر شانازی دەکەم کە خەڵکی کۆریام، هیوادارم پشتگیری بکرێم بۆ ئەوەی ببمە یاریزانێک کە بەرپرسیارێتی زیاتر هەڵدەگرێت، من بە قورسی کار دەکەم بۆ ئەوەی سەری خەڵكی کۆریا بەرزبکەمەوە."
 
کۆریای باشوور 64 ساڵە نازناوی جامی ئاسیای نەبردووەتەوە، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیادا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ئوردن دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).