ڤیدیۆ؛ مێسیی عەرەب و ئوردن لە وەڵامی رووداودا چی گوت؟

07-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
موسا تەعمەری
موسا تەعمەری
نیشانەکردن موسا تەعمەری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

موسا تەعمەری، ئەستێرەی بەنێوبانگی هەڵبژاردەی ئوردن و جامی ئاسیا، دوای سەرکردایەتیکردنی بردنەوەیەکی مێژوویی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور لە وەڵامی رووداودا باسی ئەوە دەکات کە پێی دەڵێن "مێسی عەرەب."
 
تەعمەری، دوای ئەوەی لە یارییەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و ئاسیستێکی کرد، سەرکردایەتیی ئوردنی کرد بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، کە یەکەمجارە هەڵبژاردەکە دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، موسا تەعمەری، بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە هاتە دەرەوە و قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و سەرەتا گوتی "سوپاس بۆ خوا کە دڵی هاندەرانی ئوردن خۆش بوو، پیرۆزە گەیشتنی ئوردن بۆ یاریی کۆتایی، پشتیوان بەخوا نازناوەکە عەرەبی دەبێت، بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ دەبێت دڵخۆش بین، هاندەرانی ئوردن دەبێت دڵخۆش بن، سبەی دەبێت هەموو شتێک لەبیربکەین، هەنگاوێکی نوێیە، سبەی سەرەتایەکی نوێیە بۆ کۆتایی."
 
موسا دەڵێت "هێشتا یاریی کۆتاییمان نەکردووە، هیچمان نەکردووە، کەس هیچی نەکردووە."
 
دوای وە محەممەد کارێزی، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵکردنی جامی ئاسیا، پرسیار لە موسا تەعمەری دەکات و پێی دەڵێت ئێستا تۆ لە شەقامی عەرەبی بە مێسی بەنێوبانگی، دەڵێن موسا مێسی عەرەبە؟
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی رووداودا موسا تەعمەری بە زەردەخەنەوە گوتی "من موسا تەعمەری،، موسا ئوردنیم، سوپاس بۆ خوا ئەو ئاستەی پێشکێشی دەکەین دەبێت لەپێناو هاندەرانی ئوردن پێشکێشی بکەین، ئەوان هانمان دەدەن، دەیانەوێت دڵخۆش بن، پشتیوان بەخوا دەتوانین دڵخۆشیان بکەین."
 
موسا تەعمەری لە جامی ئاسیادا تاوەکو ئێستا 3 گۆڵی تۆمارکردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو لە یەکەم یاریی کۆتایی هەڵبژاردەی ئوردندا لە جامی ئاسیا، بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئێران یارییدەکەن و دەیانەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە