یانەی نەسڕ کێشە بۆ بارسێلۆنا دروست دەکات

07-02-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێرخیۆ بوسکێتس یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکەن کە یانەی نەسڕی سعودی، ئەگەری هەیە ببێتە رێگر لەبەردەم بارسێلۆنادا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی.
 
ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیانکردەوە کە دەستەوارەیەکی یانەی نەسڕی سعودیە بووەتە بەربەستێک لەبەردەم بارسێلۆنادا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاپتن و ئەستێرەی یانەکە، سێرخیۆ بوسکێتس.
 
بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی نەسڕی سعودیە دەستەوارەیەکی پێشکێشی بوسکێتسی کاپتنی بارسا کردووە، بۆ ماوەی دوو وەرز، بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک، بەبێ باج.
 
ماوەی گرێبەستەکەی بوسکێتس، کە تەمەنی 34 ساڵە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش هیچ رێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
 
بوسکێتس چاوەڕێی ئەوە دەکات کە چۆن لەلایەن بارسێلۆناوە پێزانینی بۆ دەکرێت، دەیەوێت بزانێت کە ئەو دەستەوارەیە چۆن دەبێت کە پێشکێشی دەکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
 
سەرەڕای پێویستی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا بۆ تواناکانی بوسکێتس، بەڵام بارسا ناتوانێت مووچەیەکی لەو شێوەیە پێشکەشی بکات، کە نەسڕ ئامادەیە پێیبدات.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوی بوسکێتس پەیوەستە بە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکیش.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە