ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا

07-02-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی شای ئیسپانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا، دوای ئەوەی شەوی رابردووی یارییەکانی قۆناخی هەشت کۆتاییانهات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیروپشەکەکە راکێشرا، یانەی ریال سۆسیداد دوای ئەوەی لە یانەی ریال مەدریدی بردەوە، لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر یانەی میراندێز یارییدەکات، کە ئەمیان سوپرایزی ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە بووەوە و هەردوو یانەی سێڤییا و ڤیاریالی کردە دەرەوە.

یاری دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو یانەی ئاتلێتیک بیلبا و گرانادا دەبێت، کە بیلباو لە بارسێلۆنای بردەوە لە قۆناخی رابردوودا و گراناداش سەرکەوتنی بەسەر ڤالێنسیا بەدەستهێنا.

یارییەکانی ئەم قۆناخە بە چوون و هاتن دەکرێن، یاری چوون لە 12ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە