گالەری


رووداو - هەولێر

یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەسەرکردایەتی شوان مامۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی زاخۆ بەدەستهێنا، لەگەڕی دووەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستاندا.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی زاخۆ بووە و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

لە گێمی یەکەمدا شوان مامۆ و عەبدولڵا سەربەست پێشمەرگەیان بە دوو گۆڵ پێشخست، لە گێمی دووەمیشدا جارێکی دیکە شوان مامۆ تۆڕی زاخۆییەکانی هەژاند و یەکەم سێ خاڵی بۆ یانەکە بەدەستهێنا و ژمارەی خاڵەکانی یانەکەش لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوە.