رووداو دیجیتاڵ
راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو، لەبارەی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "یاریزانەکە رازیبووە یانەکە بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسەوە بکات."
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەڵێت "رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئۆرۆگوای و یانەی بارسێلۆنا رەزامەندیی پێشانداوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسەوە بکات و یانە ئیتاڵییەکە بە رژدی کار بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات."
بەپێی رۆژنامەکە، کریستیانۆ جیونتۆلی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس، کار دەکات بۆ ئەوەی هەرچی زووە کارەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە یەکلابکاتەوە و چاوی لەوەیە تاوەکو هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە تەواو ببێت."
لاگازێتا دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ لە یانەکە دڵخۆشە و لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئامانجی لە پێشینەی یاریزانەکە ئەوەیە بە ئارامی یاری بکات، بۆیە بەدوای بژاردەیەکی دیکەدا دەگەڕێت، بەتایبەت کە یوڤێنتوس ماوەیەکی زۆرە گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە دەدات و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی."
لەبارەی ئەو هەواڵەوە، هیچ سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆناوە قسەی نەکردووە و دیارنییە.
رۆناڵدۆ ئاراوخۆ، تەمەنی 25 ساڵە، لە 2022ـەوە لە یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ