بۆ یەکەمجار لە سەرجەم یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا سیستەمی ڤار بەکاردەهێنرێت

07-01-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا بڵاویکردەوە: "سەرجەم یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە بریتییە لە 52 یاری، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاریداوە بۆ سەرجەم یارییەکان سیستەمی ڤار بۆ پێداچوونەوە بۆ رووداوە گوماناوییەکانی نێو یارییەکان بەکاربهێنێت، کە بە ناوبژیوانی یارمەتیدەری ڤیدیۆیی نێوزەد دەکرێت".
 
پاڵەوانێتییەکە لە 9ی ئەم مانگە بە یاری نێوان کامیرۆن و بۆرکینا فاسۆ دەست پێدەکات، یارییەکە لە یاریگەی ئۆڵۆپمپی کامیرۆن بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانێتییەکە لە 6ی شووبات کۆتاییدێت.
 
ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا لەسەر زاری بەرپرسانی پاڵەوانێتییەکە رایگەیاند: "بۆ کوپا ئەفریقا 63 ناوبژیوان بەشداری دەکەن، هەروەها لەنێویشیاندا چەند ناوبژیوانێک لەسەر ئاستی خانمان وەکو ناوبژیوان یارییەکان دەستنیشانکراون، لەوانە: سالیما موکاسانگا لە روواندا، کارینی ئەتمزابۆنگ لە کامیرۆن، فەتیحە جیرمۆمی و بوشرا کەربۆبی لە مەغرب وەکو نابژیوان لە ئاستە جیاجیاکاندا بەشداری دەکەن".
 
ناوبژیوانەکان بەمشێوەیە دابەشبوون بەسەر ئەرکە جیوازەکاندا، 24 ناوبژیوانی یەکەم واتە ناوبژیوانی سەرەکی کە یارییەکان بەڕێوەدەبەن، 31 یاریدەدەری ناوبژیوان، کە بریتینە لە ناوبژیوانی دووەم، تاوەکو چوارەم، 8 یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی لە لە ژووری تایبەت بە سیستەمی ڤار، کە سەرجەم ناوبژیوانان لە 36 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە.

 

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2019 کە لە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو، لە قۆناخی چارەگی کۆتایی جامەکە، سیستەمی ڤار بەکارهێنرا، بەڵام شێوازی بەکارهێنانی ڤار لەو پاڵەوانێتییەدا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، چونکە هیچ پلان و ئامادەکارییەکی پێشەوەختە نەکرابوو، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ڤار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە