دی رۆسی بۆچی وازی لە یاریکردن هێنا؟
رووداو - هەولێر
دانیێلی دی رۆسی، ئه‌ستێره‌ی به‌نێوبانگی ئیتالیا به‌یه‌کجاری وازی له یارییکردنهێنا.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌کان، دی رۆسی به‌هۆی نه‌خۆشکه‌وتنی کچه‌که به‌ناچاری بڕیاریدا شه‌ش مانگ پێشکۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆکا جونیۆرزی ئه‌رجه‌نتینی، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی بکات و له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا به‌یه‌کجاری وازی له یاریکردن هێنا و گه‌ڕایه‌وه ئیتالیا.
دی رووسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی وازهێنانەکەی قسەیکرد و گوتی، من لە تۆپی پێ خانەنشین دەبم، لەبەرئەوەی هەست بە نیگەرانی دەکەم، نەک لەبەرئەوەی کە واز لەو یانەیە دەهێنم کە خۆشدەوێت، بەڵکو دەڵێم خوات لەگەڵ ژیان، پیشە، وەرزش و عیشق.
رووسی لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئەو شتە هەر روودەدات، زووبێت یان درەنگ، پێموانییە بتوانم 10 ساڵی دیکە یاری بکەم.
دی رۆسی 616 یاریی به‌درێسی یانه‌ی رۆما ئه‌نجامداوه، 63 گۆڵی کردووه و 53 ئاسیستی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌که دووجار نازناوی جامی ئیتالیا، جامێکی سوپه‌ری ئیتالیای بردووه‌ته‌وه و له 2008-2009 به‌باشترین یاریزانی ساڵ له ئیتالیا دیاری‌کرا.
یاریزانه‌که 117 یاریی بۆ ئیتالیا کردووه و 21 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌بوو، گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2006 بوو له‌گه‌ڵ ئازۆری.