پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاریی سبه‌ی ئاشكراكرا


رووداو – هه‌ولێر

سبه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ جامی ئاسیا ئه‌نجامده‌دات و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌ ئێستاوه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی ئاشكراكرد.

سبه‌ی كاژێر 16:30 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می جامی وڵاتانی ئاسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام یاریی ده‌كات.

ستریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینیی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و پلانی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ راگه‌یاند.

پێكهاته‌ی عێراق به‌ پلانی 3-4-3 یاریی ده‌كات، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

گۆڵپارێز: جه‌لال حه‌سه‌ن

به‌رگری: فیراس زیا، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و عه‌لی فائیز.

ناوه‌ڕاست: عه‌لی عه‌دنان، وه‌لید سالم، سه‌فا هادی و ئوسامه‌ ره‌شید.

هێرشبردن: حوسێن عه‌لی، موهه‌ننه‌د عه‌لی و ئه‌حمه‌د یاسین.

عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م یاریی ده‌كات له‌ ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران، ڤێتنام و یه‌مه‌ن.