سەمیر بابۆ دژی یانەکەی پێشووی دەوەستێتەوە

07-01-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن سەمیر بابۆ
A+ A-

سەمیر بابۆ دوای بەسەربردنی بیست و دوو ساڵ وەک یاریزان و راهێنەر لە یانەی هەولێر، ئەمجارەیان لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا سەرکردایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەکات، بۆ بردنەوە لە یانەکەی پێشووی.

لەگەڕی یانزەیەمی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستان، رۆژی پێنجشەمە یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی فەڕەنسۆ هەریری میوانداریی پێشمەرگەی هەولێر دەکات، لە کاتێکدا راهێنەر و سێ بەشی یاریزانانی تیپی میوان پێشتر لە ریزی پاسەوانانی قەڵا یارییان دەکرد، بەڵام سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی کێشەی داراییەوە ریزی تیپەکەیان جێهێشت. 

بابۆ ماوەی پێنج وەرز راهێنەری یانەی هەولێر بوو، سێ نازناوی خولی کوردستان و دوو وەرزیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هەر بۆیە خۆشەویستییەکی زۆری لە ناو هاندەرانی یانەکەدا بەجێهێشتووە و پێ ناچێت بە رک و کینەوە پێشوازیی لێ بکرێت. 

ئەو نۆ یاریزانەی پێشتر یاریزانی یانەی هەولێر بوون، ئێستا درێسەکەیان گۆڕاوە، کاتێک لە دەرگای ئەم یاریگایە دێنە ژوورەوە رووداوە کۆنەکانیان لا بووەتە یادگارێکی جوان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە