لیڤاندۆڤسکی بڕیاری خۆی سەبارەت بە رۆیشتن لە بارسێلۆنا دەدات

06-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندیی یانەی بارسێلۆنا، سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە، بڕیاری خۆی داوە.
 
بەگوێرەی هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەیەوێت لە پایتەختی کەتەلۆنیا درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆی بدات و لەگەڵ پاڵەوانی لالیگا سەرکەوتوو بێت.
 
ئەو سەرچاوەیە دووپاتیکردەوە کە یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە، بەنیازە وەرزی داهاتووش لە یانە کەتەلۆنییەکە بەسەرببات.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەر لە چەند رۆژێک زۆر لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان باسیان لەوە دەکرد، کە بەرپرسانی بارسا بەنیازن لیڤا بفرۆشن، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەمڕۆ دووپاتی دەکەنەوە کە کارگێڕیی بلاوگرانا بەنیازنین لە هاوینی داهاتوودا هیچ دەستەوارەیەک بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە قبوڵ بکەن.
 
هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کە سعودییەکان دەیانەوێت لیڤاندۆڤسکی لەم زستانەدا ببەنە خولی رۆشن، بەتایبەتیش یانەی ئەهلی، گوایە پارەیەکی زۆری دابین کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە پۆڵەندییەکە.
 
لەم وەرزەدا کاپتنی پۆڵەندا بە درێسی بارساوە بەشداری لە 17 یارییدا کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لەو یارییانەدا 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئاسیستیشی پێشکێشکردووە.
 
دوای تەواوبوونی یارییەکانی گەڕی 15ـی لالیگا، پاڵەوانێتی ئیسپانیا لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).