خولی کوردستان گڕ دەگرێت

رووداو دیجیتاڵ
 
 
ئەمڕۆ لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان چوار یاری بەڕێوەدەچن و  لووتکەی یارییەکانیش هەولێر و شێروانە دەبێت.
 
لە یاریی یەکەم سیروانی نوێ میوانداری یانەی شەقڵاوەی دواینی ریزبەندییەکە دەکات، یانەی خاوەن ماڵ چاوی لەوەیە یارییەکە بباتەوە و بەشێوەیەکی کاتی یەکەمی ریزبەندی بگرێت و برینەکانی یانەی شەقڵاوە قووڵتر بکات، ئێستا یانەی شەقڵاوە لە دواوەی ریزبەندییەکە دێت و خاوەنی تەنیا 6  خاڵە لە حەوت یاری.
 
لە دووەم یارییدا یانەی برایەتی دوای ئەنجامە خراپەکانی لە چەند گەڕی رابردوودا دەیەوێت لە یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی هاندەرانی، سێ خاڵی یارییەکە لە یانەی رانیە وەربگرێت و ماوەی مانەوەی رانیە لە ناوچەکانی دابەزین درێژتر بکاتەوە، هێور مستەفا دەیەوێت بەر لەو دوو یارییە قورسەی کە لە هەفتەکانی داهاتوودا بەرامبەر هەریەک لە ئارارت و چوارقوڕنە ئەنجامیان دا دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.
 
لە یارییەکی دیکەدا یانەی ئارارت دەبێتە میوانی یانەی سۆران، یانەی ئارارات دوای ئەوەی عەبدوڵلا مەحموودی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، لە هەردوو یاری دوای ئەوە براوەبوو  بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێڕ و دهۆک، و ئامانجی ئێستای یانەی میوان ئەوەیە لە دوواوەی ریزبەندی دووربکەوێتەوە کاتێک ئێستا لە پلەی سێزدەییەم دێت بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ دوای حەوت گەڕ.
 
لە چوارەم و گرنگترین یاری ئەمڕۆ، هەولێر میوانداری شێڕوانە دەکات، هەردوو یانە لە گەڕێ حەوتەم سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، دەیانەوێت لەسەر ئەم رێچکەییە بەردەوام بن و ریزبەندییان لە خولەکە باشتر بکەن.
 
هەرچوار یارییەکەی ئەمڕو لە کاژێڕ 14:00 بە کاتی کوردستەان بەڕێوەدەچێت.