گالەری

06-12-2022
32 Photos
ئیحسان تاهیر

رووداو دیجیتاڵ

لە دوا گەڕی قۆناخی 16ـی مۆندیالدا، بەرنامەی سینەمای مۆندیال شرۆڤەی هەردوو یاریی ئیسپانیا ـ مەغریب و پورتوگال ـ سویسرای کرد کە لە یاریی یەکەمدا مەغریب لە ئیسپانیا و لە یاریی دووەمیشدا پۆرتوگال لە سویسرای بردەوە.
 
بەرنامەی سینەمای مۆندیال، بۆ یاریی یەکەم میوانداریی مامۆستا و قوتابییانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی ـ زانکۆی سەڵاحەدینی کرد. بۆ یاریی دووەمیش قوتابییانی هەردوو بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین و 18ـی شوبات میوان بوون.
 
لە هەردوو بەرنامەدا ئامادەبووان را و سەرنجی خۆیان لەسەر یارییەکان خستەڕوو، دووپاتیشیانکردەوە کە نیشاندانی یارییەکانی مۆندیال لە رێگەی سینەماوە، وەک هەمیشە کارێکی جوان و نوێی رووداوە کە هەمیشە و لە هەموو بۆنەکاندا دەستپێشخەرە و بەردەوام دەیسەلمێنێت کە یەکەمی بێ رکابەرە.
 
لە دواگەڕی قۆناخی 16ـی مۆندیالدا، مەغریب سوپرایزێکی گەورەی کرد و ئیسپانیای لە مۆندیال دەرکرد، دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لێیبردەوە، پاش ئەوەی هەردوو گێمی یارییەکە و هەردوو گێمی زیادکراوی بەبێ گۆڵ کۆتاییهاتن.
 
لە یاریی دووەمیشدا سویسرا بووە نێچیرێکی ئاسان بۆ پورتوگال کە هاوڕێیانی رۆناڵدۆ 6 ـ 1 یارییەکەیان بردەوە.
 
ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
ئیسپانیا 0 ـ 0 مەغریب (0 - 3 بۆ مەغریب).