ڤیدیۆ؛ گرانرۆد یەکەمی جامی جیهان بوو

رووداو دیجیتال

هالفۆر ئیگنەر گرانرۆد لە هەفتەیەکدا دووجارە پلەی یەکەم بەدەستدێنێت لە جامی جیهانی خۆهەڵدانی سەر بەفر، کە رکابەرییەکانی لە رووسیا بەڕێوەدەچن.

گرانرۆدی نەرویجی دوای بردنەوەی یەکەم نازناوی لە رۆکا لە فینلەندا، لە پێشبڕکێی رووسیادا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندیی.

دانیال هۆبێر پلەی دووەمی بەدەستهێنا و رۆبێرت یوهانسنیش بۆ یەکەمجار چووە سەر سەکۆی نازناوەکان و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

گرانرۆد ئێستا بە کۆکردنەوەی 300 خاڵی پلەی یەکەمی ریزبەندیی جامی جیهانی گرتووە، مارکۆس ئیزنبیچلەریش لە پلەی دووەمدایە و 283 خاڵی هەیە.