رووداو - هەولێڕ
لە خولی ئیسپانیادا یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر ڤیاریال یاریدەکات.
لە گەڕی 16ـی لالیگا ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای لا سیرامیکا دەبێتە میوانی یانەی ڤیاریال، یارییەکەش کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەمساڵ لە خولی ئیسپانیا ئاستی وەکو پێویست نییە و هەفتەی رابردوو بە بارسێلۆنا دۆڕاوە، بردنەوەشی لەم یارییەدا بەشێوەیەکی کاتی دەیگەیەنێتە پلەی چوارەمی خولەکە، بۆ ڤیاریالیش یارییەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە یانەکە لە پلەی 13یە و بردنەوەی لەم یارییەدا چەند هەنگاوێک دەیخاتە پێشەوەی ریزبەندی خولەکە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ