هەواڵێكی دڵخۆشکەر بۆ یانەی چێڵسی

رووداو - هەولێڕ

لە کۆتاییدا یانەی چێڵسی سەرکەوتنی لە تانەکەی بەدەستهێنا و ماوەی سڕکردنی گواستنەوەی زستانەی یاریزانانی لەسەر هەڵگیرا.

دوای ئەوە لە وەرزی رابردووەوە سزای بەسەردا سەپێنرا کە بەوهۆیەوە نابێت لە گواستنەوەی هاوینە و زستانەدا گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژۆبکات، بەهۆی ئەوەی کە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی لاودا بە شێوەی نایاسایی واژۆکردووە، یانەی چێڵسی لە دادگای کاسی وەرزشی تانەی لە بڕیارەکەدا و دوای هەوڵێکی زۆر سزای کڕینی یاریزانانی لە گواستنەوەی زستانەدا لەسەر هەڵگیرا.

چێڵسی ئێستا بە فەرمی دەتوانێت یاریزان بکڕێت لە گواستنەوەی زستانەدا، هەروەها بڕی 300 هەزار پاوەندیشیان لە سزاکەیان بۆ گەڕایەوە.