لەسەر یانەی شێروانە ناوبژیوانێك و سەرپەرشتیارێك سزادران

07-12-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان دوای بەدواداچوونی بۆ رووداوەكانی یاریی نێوان شێروانە و نەورۆز لە خولی نایابی كوردستان، بڕیاریدا ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یارییەكە سزابدات.

سەرچاوەیەك لە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: یەكێتیی تۆپی پێ لەسەر سكاڵایەكی یانەی شێروانە، كە لەسەر یاریی یانەكەیان بەرامبەر نەورۆز ئاراستەیان كردبوو، لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی یەكێتییەكە تاوتوێی رووداوەكانی یارییەكە كرا و لێكۆڵێنەوە لە رووداوەكانی یارییەكە كرا.

سەرچاوەكە گوتی: " دوای سەیركردنی ڤیدیۆی تۆماركراوی یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و شێروانە لە خولی نایابی كوردستان، دەركەوت ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای دروستی بۆ یانەی شێروانە هەژمارنەكردووە، بۆیە یەكێتیی تۆپی پێ بڕیاریدا بە راگرتنی ناوبژیوانی یارییەكە لەبیب حەبیب بۆ دوو هەفتە، هەروەها بڕیاریدا بە راگرتنی سەرپەرشتیاری یارییەكە سیروان سەلمان بۆ دوو هەفتە بە هۆی ئاماژەنەكردن بە هەڵەی ناوبژیوانەكە.

یاریی نێوان نەورۆز و شێروانە هەفتەی رابردوو لەگەڕی پێنجەمی خولی كوردستان ئەنجامدرا و تێیدا نەورۆ بە 1-0 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە