گالەری


رووداو دیجیتاڵ

کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ئیتیحادی سعودی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و لە یارییەکی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا لە یاریگەی فرانسۆ هەریری دەرکەوت.
 
یارییەکە لەنێوان هەردوو یانەی قوە جەوییەی عێراقی و ئیتیحادی سعودی بوو، زیاتر لە 18 هەزار هاندەر بۆ بینینی بنزیما چوونە یاریگەی فرانسۆ هەریری، بەڵام کەریم نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، یانەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا و یەکەم سێ خاڵی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا لەدەستدا.
 
یانەی ئیتیحاد لە کۆمەڵەی سێیەمە بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگە، یانەی جەوییە 7 خاڵی هەیە و بەهۆی بردنەوەی یانەی سێپاهان ئەسفەهان لە یانەی ئاجمەک بە 9 گۆڵی بێبەرامبەر، یانە ئێرانییەکە بەجیاوازیی گۆڵ لە پلەی دووەمە و جەوییە پلەی سێیەمی گرتووە.
 
کەریم بنزیما سێ رۆژ لە هەولێر بوو، دەیان هاندەر لە نزیکەوە چاویان بە ئەستێرە فەرەنسییەکە کەوت و وێنەی یادگارییان لەگەڵ خاوەنی باڵۆن دۆری ساڵی 2022 گرت.