پیکێ بە گریانەوە: دەگەڕێمەوە و لە بارسێلۆنا دەمرم

06-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
جێرارد پیکێ
جێرارد پیکێ
نیشانەکردن جێرارد پیکێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی بارسێلۆنا دوای زیاتر لە 25 ساڵ یارییکردن بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا و دەڵێت " لە بارسێلۆنا دەمرم."
 
پیکێ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ئەلمێریا کە 2-0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا کرد و گوتی " سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئامادەبوونتان بکەم، سوپاسی هاوڕێکانم، کارمەندان و پزیشکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە رۆژ بە رۆژ هاوکارییان کردووم، سوپاس بۆ ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە بۆ هەموو ئەو ساڵانەی لێرە بووم."
 
بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی " کاتێک گەورە دەبیت دەتەوێت وازبهێنیت، خۆشەویستی و سۆزێکی زۆر لەنێوان من و بارسێلۆنادا هەیە، ئێستا کاتی ئەوەیە کات بەوانەی دیکە بدەین."
 
جێرارد پیکێ زیاتر قسەیکرد و دەڵێت " لە راستیدا لە داهاتوودا جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە، ئەمە ماڵئاوایی نییە، کاتێک لێرە رۆیشتم تەمەنم 17 ساڵ بوو، چونکە ئەو کاتە هەستمدەکرد پێویستیم بە هەندێک شوێنی دیکە هەیە."
 
بەرگریکارە ئیسپانییەکە گریانەوە بە هاندەرانی بارسێلۆنای گوت " من لێرە لە دایکبووم و لێرە دەمرم."
 
پیکێ ناوی تەواوی جێرارد پیکێ بێرنابیۆیە، لە 2ـی شوباتی 1987 لە شاری بارسێلۆنا لە دایکبووە، لە ماڵباتێکی دەوڵەمەند گەورەبووە و یەکێکە لەو یاریزانانەی بۆ خۆشی یاریی تۆپی پێی هەڵبژاردووە.
 
چیرۆکی ژیانی پیکێ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە