ڤیدیۆ؛ یانەکەی مێسی لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
Photo by Vaughn Ridley / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Vaughn Ridley / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی تۆرۆنتۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامی سەرەڕای ئەوەی پێشوەختە قەڵخانی هاندەرانی بەدەستهێناوە، بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و ئەمجارە یانەی تۆرێنتۆی کەنەدی قوربانییە تازەکەی لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی بوو.
 
ئینتەرمەیامی لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئەمریکیدا، بووە میوانی تۆرۆنتۆی کەنەدی و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا لیۆنێل مێسی، کاپتنی ئینتەرمەیامی بەشداری نەکرد و راهێنەر پشووی پێدا و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، کە لیۆنێل مێسی لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەرانی کەنەدیدا چووە نێو یاریگە، بەهەمان سیناریۆی نیوەی یەکەم بەردەوام بوو، تاوەکو لە کاتی زیادکراودا لیۆناردۆ کامپانا گۆڵی سەرکەوتنی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
ئەم گۆڵەی کامپانا گورزێکی ئازاربەخش بوو بۆ تۆرۆنتۆ، چونکە هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناخی کۆتایی لاوازکرد.
 
تاتا مارتینۆی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمەیامی پێی باشبوو لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی پشوو بدەن، تەنیا بەشدارییان لە گێمی دووەمدا کرد و مەیامییان بەرەو سەرکەوتن برد.
 
ئەم گۆڵەی کامپانا، کە گۆڵی هەشتەمیەتی لەم وەرزەی خولی ئەمریکیدا، هیواکانی مەیامی بەزیندوویی هێشتەوە بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی بەدەستهێنانی خاڵ لە یەک وەرزدا، چونکە ئەم دەستکەوتە بەدەستدەهێنێت ئەگەر لە دوایین یاری ئەم وەرزەدا لە نیو ئینگلاند ریڤیلۆشن بباتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە