ڤیدیۆ؛ لۆگۆی یۆرۆی 2024 ئاشکراکرا

06-10-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یۆرۆی 2024
یۆرۆی 2024
نیشانەکردن یۆرۆی 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، هەزار رۆژ بەر لە دەستپێکردنی رکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، لۆگۆی پاڵەوانێتییەکەی ئاشکراکرد.
 
یۆفا لە رێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئەلیکساندەر چێفرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا جامی پاڵەوانێتییەکەی دایە فیلیپ لام، بەڕێوەبەری ئامادەکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە و لۆگۆی پاڵەوانێتییەکەش ئاشکراکرا.
 
لۆگۆی یۆرۆی 2024 کە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت، لە ئاڵا و رەنگی 55 یەکێتیی تۆپی پێی ئەندام لە یۆفا پێکدێت، بەمەش بنمیچی یاریگەی ئۆڵیمپی بەرلین بە رەنگی ئەو ئەندامانەی یۆفا رازێندرایەوە.
 
بڕیارە وەشانی 17ـەیەمی یۆرۆ لەنێوان 14-6 تاوکو 14-7-2024 لە بەرلین دەستپێبکات، یارییەکانی لە 10 یاریگەی جیاواز و لە 10 شاری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن.
 
ئەڵمانیا دوای ئەوەی لە رکابەرییەکی زۆردا سەرکەوتنی بەرامبەر تورکیا بەدەستهێنا، وەک میوانداری یۆرۆی 2024 دەستنیشانکرا.
 
فیلیپ لام، بەڕێوەبەری پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 گوتی " جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بۆ هەمووان دەبێت، هیوادارین لە هاوینی ئەو ساڵەدا، پێشوازی لە هاندەرانی هەموو جیهان بکەین بۆ ئەم کەرنەڤاڵە وەرزشییە گەورەیە."
 
ئەڵمانیا پێشتر جارێک لە 1988 میوانداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای کردووە، هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە هاوشانی ئیسپانیا، بە سێ نازناو زۆرترین جار بووەتە پاڵەوانی ئەوروپا، جگە لەوەش ئەڵمانیا یەکەم هەڵبژاردەی ئەوروپایە 13 جار بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا کردبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە