یارزانێکی پاریس سانجیرمان روو لە پریمەرلیگ دەکات

06-10-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن پاستۆری -فەرەنسا
A+ A-

رووداو-هەولێر

خافێر پاستۆری یاریزانی یانەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادەکاری دەکات بۆ  ئەوەی لە یانە فەرەنسسییەکە بڕوات.

 بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، دوای ئەوەی پاستۆری ناوی لە پێکهاتەی یانەی پاریسدا نەبوو لەگەڵ کارگێڕی یانەکەیدا رێککەوتوون دەیەوێت لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو بڕوات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی یاریزانەی ئەرجەنتینییەکە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و چاوەڕووان دەکرێت روو لە خولی ئینگلیزی بکات.

یاریزانە 28 ساڵییەکە لە ساڵی 2011  لە یانەی پالێرمۆوە بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و لەگەڵ پاریسدا بەشداری 237 یاریکردووە و 42 گۆڵ و 54 ئاسیستیشی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە