لویس سوارێز نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت

رووداو-هەولێر

لویس سواریزی یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژادرەی ئۆروگوای نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئەمجامدەدرێت.

بە گوێرەی هەواڵی رادیۆی کەتەلۆنی، لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بڕیارە نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی قاچی راستی لە مانگی 11 داهاتوودا ئەنجامبدرێت و گەرنەشتەرگەرییەکە زۆر قورس نەبێت تەنیا ماوەی 3 هەفتە لە یاریگا دووردەکەوێتەوە.

دوای نەشتەرگەری سوارێز و دوورکەوتنەوەی عۆسمان دێمبلیش بەهۆی پێکانەوە نازانرێت ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بارسا کە لەشوێنی سوارز دادەنێت.

لویس سوارێز ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کۆتایی دێت  و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 8 یاریکردووە  و 2 گۆڵ و 3 ئاسیستی هەیە.