تورکیا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێتەوە

06-10-2016
رووداو وەرزشی
هەڵبژاردەی تورکیا
هەڵبژاردەی تورکیا
نیشانەکردن هەڵبژاردەی تورکیا
A+ A-
ئەمشەو لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا، هەڵبژاردەی تورکیا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێتەوە، تورکیا بەدەست کێشەی نێوان راهێنەرەکەی و ئەستێرەکانییەوە دەناڵێنێت، فاتیح زۆربەی یاریزانە دیارەکانی هەڵبژاردەی تورکیا دوورخستەوە کە گرنگترینیان ئاردا توران بوو، لەگەڵ ئەوەشدا چەند لاوێکی بانگهێشتکردووە، ڤیتییەک دەبینین.

فاتیح تێریم ئەو کەسەی کە زۆربەی یاریزانەکانی کردە ئەستێرەی تۆپی پێ لە هەڵبژاردەی تورکیا  ، ئێستا هەر ئەویش دەستی کردووە بە دوورخستنەوەی یاریزانەکان لەڕیزی هەڵبژاردەکە، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی کە شکستەکانی هەڵبژاردەکە  بە هۆی چەند یاریزانێکەوە بووە کە بە ناو ئەستێرەن .

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا  لە جیاتی ئەوەی فاتیح تێ ریم راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا  لە ئەرکی راهێنەرایەتی دووربخاتەوە بەهۆی شکستەکانی لە یۆرۆی 2016 ی فەرەنسا ،  لە پۆستەکەیدا هێشتییەوە و تا ئێستاش راهێنەرایەتی ئەستێرە و مانگەکان دەکات.

ئاردە توران ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی تورکیا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەلایەن تێرمی راهێنەر لە ریزی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە ، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ ئیمپراتۆر بووە دەمە قاڵەیان و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیا تورکییەکان و ئیسپانییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
لە یەکێک لە  کۆنگرە رۆژنامە نووسییەکاندا لە وەڵامی پرسیارێکی یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان کە پرسیویەتی ،بۆچی ئاردە توران لە ریزی هەڵبژاردەکەدا نییە؟ تێریم لە وەڵامدا گوتی "ئاردە یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنەکانم لە یاریزانان و لە ریکسختنی پێکهاتەدا بەم شیوە بووە، جگە لەمە هیچ هۆکاریکی دیکە نییە".

ئەم ئاڵۆزییەی نێوان توران و تێریم جگە لەوەی بووەتە جیی مشتومڕی کەسایەتییە وەرزشییەکان ،بەهەمان شێوە لە ناو کەسیاتییە سیاسییەکانیشدا باس لەو کێشەیە دەکرێت، هیدایەت کورت ئۆوڵوو راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵیت "نابێت کیشەی شەخسی ببێتە هۆکاری ئەنجامی خراپی هەڵبژاردەکە، بۆیە هیوادارم زوو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت و ئاردە بگەڕێتەوە ریزی ئەستێرە و مانگەکان".

هەڵبژاردەی تورکیا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێتەوە، تورکیا بەدەست کێشەی نێوان راهێنەرەکەی و ئەستێرەکانییەوە دەناڵێنێت، فاتیح زۆربەی یاریزانە دیارەکانی هەڵبژاردەی تورکیا دوورخستەوە کە گرنگترینیان ئاردا توران بوو، لەگەڵ ئەوەشدا چەند لاوێکی بانگهێشتکردووە، ڤیتییەک دەبینین.

فاتیح تێریم ئەو کەسەی کە زۆربەی یاریزانەکانی کردە ئەستێرەی تۆپی پێ لە هەڵبژاردەی تورکیا  ، ئێستا هەر ئەویش دەستی کردووە بە دوورخستنەوەی یاریزانەکان لەڕیزی هەڵبژاردەکە، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی کە شکستەکانی هەڵبژاردەکە  بە هۆی چەند یاریزانێکەوە بووە کە بە ناو ئەستێرەن .

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا  لە جیاتی ئەوەی فاتیح تێ ریم راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا  لە ئەرکی راهێنەرایەتی دووربخاتەوە بەهۆی شکستەکانی لە یۆرۆی 2016 ی فەرەنسا ،  لە پۆستەکەیدا هێشتییەوە و تا ئێستاش راهێنەرایەتی ئەستێرە و مانگەکان دەکات.

ئاردە توران ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی تورکیا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەلایەن تێرمی راهێنەر لە ریزی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە ، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ ئیمپراتۆر بووە دەمە قاڵەیان و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیا تورکییەکان و ئیسپانییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.

لە یەکێک لە  کۆنگرە رۆژنامە نووسییەکاندا لە وەڵامی پرسیارێکی یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان کە پرسیویەتی ،بۆچی ئاردە توران لە ریزی هەڵبژاردەکەدا نییە؟ تێریم لە وەڵامدا گوتی "ئاردە یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنەکانم لە یاریزانان و لە ریکسختنی پێکهاتەدا بەم شیوە بووە، جگە لەمە هیچ هۆکاریکی دیکە نییە".

ئەم ئاڵۆزییەی نێوان توران و تێریم جگە لەوەی بووەتە جیی مشتومڕی کەسایەتییە وەرزشییەکان ،بەهەمان شێوە لە ناو کەسیاتییە سیاسییەکانیشدا باس لەو کێشەیە دەکرێت، هیدایەت کورت ئۆوڵوو راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵیت "نابێت کیشەی شەخسی ببێتە هۆکاری ئەنجامی خراپی هەڵبژاردەکە، بۆیە هیوادارم زوو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت و ئاردە بگەڕێتەوە ریزی ئەستێرە و مانگەکان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە