ئاژانسی ناسا چارەسەری ریبێری دەکات

06-10-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئەڵمانیا، ریبێری
A+ A-

رووداو - هەولێر

فرانک ریبێری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کە ماوەی حەوت مانگە بەهۆی پێکانەوە یاری بۆ یانەکەی نەکردووە، دەیەوێ لەرێگەی ئامێرێکەوە چارەسەری پێکانەکەی بکات کە ئاژانسی ناسای ئەمریکی کە تایبەت بە گەردوون دروستیکردووە.

تەلەڤزیۆنێکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە ریبێری دەستیکردووە بەبەکارهێنانی ئەو ئامێرە داهاتووییە کە تایبەتە بە رۆیشتن و وا دەکات ئەو یاریزانە هەست بەوە بکات کێشی سووکترە و خێراتر دەڕوات و بەوەش هەستکردن بە ئازاری کەمدەبێتەوە.

ناسا ئەو ئامێرەی بۆ کەشتیوانە ئاسمانییەکانی خۆی دروستکردووە لەپێناو مەشقدان و راهێنانیان بەر لە چوونە بۆشایی ئاسمانەوە تا لەشیان لەگەڵ کەوتنە نێو بۆشایی و کەمبوونەوەی کێشدا رابێت.

کەسە نزیکەکانی ریبێری بە کەناڵە ئەڵمانییەکەیان گوتووە هەرچەندە چارەسەرییەکە بەو ئامێرە نوێیە لە قۆناخی سەرەتادایە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەژنۆی ریبێری وەڵامدانەوەی باشی هەبێت بۆی و بەوەش بەزوویی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

ریبێری لە 28 یاری رابردووی یانەکەیدا بەشدارینەکردووە لە کۆتایی وەرزی رابردوو و سەرەتای وەرزی ئەمساڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە