ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ وەستانی نییە و ریکۆردە مێژووییەکەی تۆمارکرد

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ 900 گۆڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی، بەردەوامە لە خولیای تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان، و ژمارەی گۆڵە فەرمییەکانی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا گەیاندە 900 گۆڵ و دوای یارییەکە گوتی "پێویستیم بە بردنەوەی مۆندیال نییە".
 
لە دەستپێکی نەیشنسلیگدا، رۆناڵدۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد بۆ بردنەوە لە کرواتیا بە ئەنجامی 2-1 و یەکەم سێ خاڵی لە کۆمەڵەی یەکەمی ئاستی یەکەمدا کۆکردەوە.
 
ئەمە ئەو یارییە بوو کە تێیدا دۆن گەیشتە گۆڵی ژمارە 900 لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا.
 
یارییەکە لە شاری لیشبۆنە بەڕێوەچوو، کە هەرزوو پۆرتوگالی خاوەن یاریگە لە خولەکی 7 لە رێگەی دیۆگۆ دالۆتەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی سووربوون لەسەر تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و لە خولەکی 34 دۆن کریستیانۆ گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و گریا، چونکە مێژوویەکی نوێی تۆمارکرد.
 
دیۆگۆ دالۆت ئەمجارە خزمەتێکی پیشکێشی میوانەکانیان کرد و بە هەڵە گۆڵێکی بۆ کرواتیا لە گۆڵی خۆیان تۆمارکرد، بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەم بە 4 خولەک.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا بۆ هەژاندنی گۆڵی یەکدی، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێسوود بوو، و یارییەکە بە بردنەوەی پۆرتوگال بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
 
هێرشبەرە پۆرتوگالییەکەی یانەی نەسڕی سعودی بە درێسی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی 5 گۆڵ و لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی 145 گۆڵ و لەگەڵ ریال مەدریدی ئیسپانی 450 گۆڵ و لەگەڵ یوڤێنتوسی ئیتاڵی 101 گۆڵ و دواجاریش بە درێسی نەسڕەوە 67 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
ئەمە جگە لەو 131 گۆڵەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆماریکردوون، لە 213 یارییدا.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای یارییەکە، گوتی "زۆر دڵخۆشم کە گەیشتمە 900 گۆڵ، سوپاس بۆ پاڵپشتیی هەموو لایەک". ئەو گوتیشی "پێویستیم بە بردنەوەی مۆندیال نییە، یۆرۆ یەکسانە بە مۆندیال".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە