ڤیدیۆ؛ مەشقەکانی بەرازیل بەبەشداریی نەیمار


رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە تاوەکو ئێستا یاریی بۆ یانەی هیلال نەکردووە، بەڵام بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی لە یەکەم مەشقی هەڵبژاردەی بەرازیلدا کرد بۆ یارییەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.
 
فێرناندۆ دینێز، بۆ یەکەمجار وەک راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی بەرازیل سەرپەرشتیی هەڵبژاردەکەی کرد و نەیمار و ئەستێرەکانی سیلیساو یەکەم یەکەی مەشقیان لە بێلێم ئەنجامدا.
 
نەیمار رۆژی دووشەممە لەنێو پێشوازییەکی گەرمی هاندەراندا پەیوەندیی بە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە کرد و بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەکە ئامادەیە.
 
لە ریزەکانی سامبا جارێکی دیکە گابریێل جیسوس بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرایەوە، دوای ئەوەی لە پێکان گەڕایەوە و بەرامبەر مانچێستەر یونایتدیش گۆڵێکی تۆمارکرد.
 
بەرەبەیانی رۆژی 9ـی ئەم مانگە کاژێر 03:45 بەرازیل میوانداریی بۆلیڤیا دەکات، دوای ئەوە بەرەبەیانی رۆژی 13ـی مانگ کاژێر 05:00 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرۆ دەبێتەوە.