ناسر خلێفی؛ کودەتاچییەکانی سوپەرلیگ شکستخواردوو بوون

06-09-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

ناسر خلێفی هێرش دەکاتە سەر بارسێلۆنا، ریال مەدرید و یوڤێنتوس، و دەڵێت بەردەوامن لە هاوارکردن بۆ ئاسمان و بە کودەتاچی نێزەدیان دەکات. 

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هێرشی کردە سەر ئەو یانانەی کە هەوڵیاندا خولی سوپەرلیگ دروست بکەن.

خلێفی جەختیکردەوە: "یۆفا بەسەرکەوتوویی لەو قەیرانە دەربازی بوو، هەروەها بەداخم بۆ مامەڵەی ئەو سێ یانەیەی کە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی یاخی بوون و تاکوە ئێستاش دەستیان لە بیرۆکەکەیان هەڵنەگرتووە، بەبێ ئەوەی هەوڵەکانیان هیچ ئەنجامێکی هەبووبێت".

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا ناسر خلێفی گوتوویەتی: "من کاتی خۆم بە باسکردنی جامی سوپەرلیگەوە ناکوژم کە 18 مانگ راگەیێندرا کە بەڕاستی ئەوە جامی ناسوپەر بوو، نەوەک سوپەر! چونکە من حەزم لە شکست نییە، بۆیە دژی ئەو پڕۆژەیە وەستامەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەڵیت: "ئێمە پێکەوە سەرکەوتووبووین لە بەرگریکردن لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەمە بەرگریکردن بوو لە هەمووان، پێکەوە دەست لەناودەست پشتئەستووربووین بە لێهاتوویی ئەلێکساندەر چێڤرینی سەرۆکی یۆفا، کە لەنیوەشەودا رووبەڕووی کودەتاکە بووەوە و شکستی بە هەوڵە نەزۆکەکانی ئەو یانانە هێنا".

لە کۆتایی قسەکانیدا خلێفی گوتی: "لەگەڵ ئەوەی ئەو سێ یانەیە لە سەرجەم بڕیار و هۆشدارییەکانی یۆفا یاخیبوون، بەڵام جگە لە بەهەدەردانی وزەی، خۆیان هیچیان دەستنەکەوت، بەبەردەوامی هاواردەکەن بۆ ئاسمان و هاوارکردنەکەیان کەس نایبیستێت. ئەوەی لە کۆتاییدا سەرکەوت، ئێمەبووین، نەوەک ئەوان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە