سبەی پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی عێراق لە سلێمانی دەستپێدەکات

06-09-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
ئەکاد
ئەکاد
نیشانەکردن ئەکاد
A+ A-

 یانەی ئەکادی عەنکاوە، دوو مانگە لە ئامادەکارییەکی بەردەوامدایە و چاوی لەوەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا بەئاستێکی بەرز دەربکەوێت و ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.

تیپی باسکەی کچانی یانەی ئەکاد عەنکاوە چاوی لە بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانیەتی عێراقە.

یارییەکانی کێبرکێکە سبەی پێنجشەم لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکات، ماوەی دوو مانگە یانەی ئەکاد لە ناو راهێنانێکی چڕدان و ئامانجیان دەسکەوتێکی باشە.

كچانی عەنکاوە هەرچەندە دوورن لە پاڵپشتی هاندەرانیان، بەڵام ورەیان بەرزە و ململانێیەکی بەهێز پیشان دەدەن.

کۆچی بەکۆمەڵی کچە یاریزانانیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا خەمێکی گەورەیە بۆ بەرپرسانی یانەی عەنکاوە، هەر بۆیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یاریزانە بە ئەزموونەکان بایەخ دراوە بە توانای پۆلێک یاریزانی لاو.

یانەی ئەکاد عەنکاوە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، تیپی باسکە و بالەی کچانی یانەکە بەهێزترین تیپن لەسەر ئاستی عێراق.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە