هاندەرێک 4 ساڵ لە رادیۆ گوێبیستی یارییەکانی مانچێستەر بووە

رووداو-هەولێر

شاباز تاسیر، کوڕی سیاسەتمەدارێکی پاکستانە و هاندەرەێکی سەرسەختی یانەی مانچیستەر یونایتدە و دەلێت"4 ساڵ لە زیندان لە پاڵ تۆپ و تەیارە لە رادیۆ یەک یاریی مانچێستەرم لەدەست نەداوە".

شاباز تاسیر لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەری تایبەت بە خۆی تویتێکی کردووە و نووسیویەتی"کەس ناتوانیت بە من بڵێت هاندەری مانچێستەر یونایتد نیت، چونکە من چوار ساڵ لە رادیۆ ئاگام لە هەموو چالاکییەکانی مانیو بووە و نەمهێشتووە یەک یاریم لەدەستبچێت".


دوای ئەم تویتەی شاباز هاندەرانی مانچێستەر هەموو لە هەوڵدان کوڕە پاکستانییەکە بهێننە ئۆڵدترافۆرد بۆ بینینی یاری مانیو بۆ ئەوەی ئەو تامەزرۆییەی نەهێڵن.

شاباز تاسیری پاکستانی ماوەی چوار ساڵە ئەفغانییەکان رفاندوویانە و  لە ئەفغانستان دەستبەسەرییان کردووە.