لامین بە دۆزینەوەی کچێکی رووسی خیانەتی پادیلا لەبیردەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەلیسا، کچە مۆدێلی رووسی، دەنگۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لامین یامالی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای زیاترکرد، دوای ئەوەی بە درێسی نوێی بارسێلۆنا بۆ وەرزی 2024-2025 دەرکەوت، کە وێنەکانی بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاوکرانەوە.
 
هەرچەندە ئەو خانمە رووسییە تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر دەنگۆی پەیوەندییەکەیان نەداوە، هاوشێوەی لامین یامال، بەڵام دوایین وێنەکانی هەرایەکی زۆریان لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام ناوەتەوە.
 
لەلایەن فۆڵۆوەرسەکانی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە و مۆدێلە رووسییەکەوە کۆمێنتی زۆر سەبارەت بە بوونی پەیوەندییەکی سۆزداری لەنێوان پاڵەوانی یۆرۆی 2024 و کچە رووسییەکەدا نووسراون.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە باس لە جیابوونەوەی لامین لە خۆشەویستە ئیسپانییەکەی، ئەلێکس پادیلا دەکرێت کە دوای یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 لەگەڵیدا دەرکەوت پاش ئەوەی لارۆخا بووە پاڵەوان.
 
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە کە ئاماژەیەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی یامال پەیوەندی بەو کچە رووسییەوە هەبێت، دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوبووەوە لەسەر ئەوەی کە ئەلێکس پادیلا خیانەتی لە لامین کردووە، پاش ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە باوەشی کوڕێکی دیکەدا دەرکەوت.
 
هەمان سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووه که دوایین پۆستی ئەلیسا له هەژماری فەرمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەرکەوتنی بوو بە درێسێکی نوێی بارسێلۆناوە، کە بەو هۆیەوە هەزاران فۆڵۆوەرسی نوێی له هەژمارە فەرەمییەکەی بەدەستهێنا.
 
ئەلیسا، کچە مۆدێلی رووسی لە ئیسپانیا نیشتەجێیە، ئەمەش راستییەکی نوێیە و دەنگۆی ئەوە بەهێزتر کردووە کە ئەستێرەی یۆرۆی 2024 بە چوونە نێو پەیوەندییەکی نوێوە بەسەر قەیرانی خیانەتەکەی ئەلێکس پادیلادا زاڵ دەبێت، کە چەند رۆژی داهاتوو راستیی زیاتری لەسەر ئاشکرا دەبێت.
 
لامین یامال، تەمەن 17 ساڵ، لە یۆرۆی 2024 بە پێشکێسکردنی ئاستێکی بەرز بووە جێگەی سەرنج، کە تێیدا رۆڵێکی باشی هەبوو لەوەی ئیسپانیا بۆ چوارەمجار لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا.