سێربیا بە فەرمی گەورەترین ریمۆنتادای لە مێژوودا تۆمارکرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن یاری باسکەی ئۆڵیمپیاد ئۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

‎هەڵبژاردەی باسکەی سێربیا لە یارییەکی مێژووییدا بە شێوەیەکی دراماتیکی توانی سەرکەوێت بەسەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا  و گەیشتە قۆناخی داهاتووی باسکەی ئۆڵیمپیادی پاریس.
 
‎ئوسترالیەکان لە چارەکی یەکەمدا بە جیاوازی 24 خاڵ لەپێش بوون و وا دیاربوو کە کاتی ماڵئاواییە بۆ سێربییەکان، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئوسترالیا بە جیاوازی 12 خاڵ لەپێشبوو، هەرگیز هیچ تیپێک نەبووە لەو جیاوازییە گەورەیەوە گەڕابێتەوە و براوەبووبێت لە مێژووی ئۆڵیمپیاددا.
 
‎بەڵام سێربییەکان بۆ ماڵئاواییەکی خێڕا نەهاتبوون و دووبارە سەلماندیان کە ئەوان یەکێکن لە باشترین هەڵبژاردەکانی باسکەی جیهان و توانییان لەگەڵ کۆتاییهاتنی چارەکی چوارەم ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە 82-82.
 
‎یارییەکە رۆیشتە کاتی زیادکراو و سربییەکان بە سەرکردایەتی ئەستێرەی ئێن بی ئەی، نیکۆلا یۆکیچ توانییان بە ئەنجامی 95-90 ببەنەوە و بگەنە قۆناخی پێشکۆتایی ئۆڵیمپیادی 2024ی پاریس 
‎پەڕەی فەرمی فیدراسیۆنی باسکەی جیهانی 'فیبا' لە تۆڕی ئێکس 'تویتەر' لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند 
‎"گەڕانەوەکەی سێربیا لە جیاوازی 24 خاڵەوە بۆ بردنەوە وەک گەورەترین گەڕانەوە دەڕواتە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی مێژووی ئۆڵیمپیاد"

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە