ڤیدیۆ؛ ئارتێتا: دەبێ لە چامپیۆنزلیگدا رکابەری بکەین

06-08-2023
ئیحسان تاهیر
میکێل ئارتێتا
میکێل ئارتێتا
نیشانەکردن میکێل ئارتێتا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ، رایگەیاند کە ئەوەی وەرزی رابردوو بەسەریان هات بێ مانا بوو، و ناکرێت لەم وەرزەدا دووبارە ببێتەوە، گوتیشی "دەبێ لە ئێستاوە بیسەلمێنین کە دەتوانین لە چامپیۆنزلیگدا رکابەری بکەین".
 
ئەمڕۆ کاژێر 18:00 بە کاتی باشووری کوردستان، مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ یاریی جامی قەڵخانی ئینگلتەرا لەسەر یاریگەی وێمبڵی ئەنجام دەدەن.
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "گومانی تێدا نییە کە بنمیچی ئاواتەکانت بەرز دەبێتەوە کاتێک بە باشی یاری دەکەیت، ئێمە ژمارەیەکی نوێی یاریزان پەیوەندییان بە ریزەکانمانەوە کردووە، هەروەها ئاستی یاریزانانی نێو یاریگە و هەستی گشتی بنمیچی ئاواتەکان بەرز دەکاتەوە". 
 
ئەو گوتیشی "دەبێت بە روونی بڵێین ئەوەی وەرزی رابردوو روویدا هیچ مانایەکی نییە. دەبێت وەرزی نوێ تاوەکو دەتوانین بەباشی دەست پێبکەین و هەموو شتێک بە باشی دووبارە بکەینەوە بۆ ئەوەی هێز دروست بکەین".
 
ئارتێتا باسی چامپیۆنزلیگی کرد و گوتی "یاریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا؟ پێموایە ئاستی ئەم پاڵەوانێتییە زۆر جیاوازە، ئێستا دەبێ تاقی بکەینەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەمان نەکردووە، و دەبێت لە ئێستاوە بیسەلمێنین کە دەتوانین رکابەری بکەین، بە پەرۆشین و دەبێت هەموو ساڵێ بەشداری تێدا بکەین".
 
بۆچی هیچ یاریزانێکی ئارسیناڵ نەچووەتە خولی رۆشنی سعودی؟ کاتێک ئەم پرسیارەیان لە راهێنەری گانەرز کرد، لە وەڵامدا گوتی "بەڕاستی بازاڕی گواستنەوەکان هێشتا کراوەیە، بۆیە پێمباشە خۆم لە باسکردنی ئەو بابەتە بەدوور بگرم، چونکە هەرگیز نازانیت چی روودەدات، بەڵام تێدەگەم کە ئەو خولە رکابەرێکی دیکەی گەورەیە بەهۆی ژمارەی گرێبەستەکانییەوە، بۆیە دەبێت ئامادەبین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە