ڤیدیۆ؛ فلۆمینێنسی خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولی بەرازیل

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە رکابەریدا، یانەی فلۆمینێنسی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا و 3 خاڵی گرنگی خستە سەر کۆی خاڵەکانی.
 
لە گەڕی هەژدەمی خولی پلەیەکی تۆپی پێی بەرازیل، یانەی فلۆمینێنسی لە ریۆ دی جانیرۆ رووبەڕووی پاڵمێراس بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی سێزدەدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی فلۆمینێنسی هەژمارکرد و جۆن ئاریاش لە خولەکی پانزەدا لێدانەکەی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی پەنجا و نۆی یارییەکەدا جۆن کێنێدی گۆڵی دووەمی بۆ فلۆمێنێنسی تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لە خولەکی شەشەمدا گوستاڤۆ گۆمێز گۆڵێکی بۆ پاڵمێراس تۆمارکرد، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، کە بە بردنەوەی فلۆمینێنسی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.
 
بەهۆی سەرکەوتنەکەوە، فلۆمینێنسی بە سی و یەک خاڵ لە هەژدە یارییدا گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولەکە. پاڵمێراسیش بەهۆی شکستەکەیەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزی، کە خاوەنی 31 خاڵە.