نگۆلۆ کانتێ لە تورکیایە

06-08-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کانتێ-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

نگۆلۆ کانتێ یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە شێوەیەکی نهێنی سەردانی یانەی قاسمپاشای تورکیای کرد.

یانەی قاسمپاشا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی خۆیاندا هاتووە، کانتێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا سەردانی یانەکەمانی کردووە و یاریزانانی بەسەرکردەوە چەند وێنەیەکی یادگارییان چرکاند.

کانتێی 27 ساڵان لە 2016 وە یاری بۆ یانەی چێڵسی دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری 48 یاریکردووە و 1 گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە