لێدوانی فەرمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەسەر دەنگۆی وازهێنانی رۆناڵدۆ و پێپێ

رووداو دیجیتاڵ

 

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەنگۆی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێپێ، دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی دایەوە.
 
هەڵبژاردەی پۆرتوگال ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیی یۆرۆی 2024 کرد دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، بە لێدانی یەکلاکەرەوە 3-5 بە هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕا، دوای ئەوەی کاتی یاسایی و دوو گێمی زیادکراو بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هاتن.
 
راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەواڵی وازهێنانی رۆناڵدۆ و پێپێ دوای دەرچوونی پۆرتوگال لە یۆرۆ؟ رەتیکردەوە ئەو هەواڵە راست بێت و گوتی "نەخێر، ئێستا هەموو شتێک زۆر قورسە، ئێمە هێشتا بەدەست ئازاری شکستەکەمانەوە دەناڵێنین. لەم قۆناخەدا هیچ بڕیارێکی تاکەکەسی نییە".
 
هەر لەو چوارچێوەیەدا جۆزێ فۆنتی بەرگریکاری پۆرتوگال، گوتی "ئەگەری هەیە پێپێ و رۆناڵدۆ درک بەوە ببەن کە ئەمە کۆتایی ژیانی وەرزشییان بێت لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا".
 
ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکرد "دەستکەوتێکی زۆریان بەدەستهێناوە، زۆر شتیان بۆ پۆرتوگال کردووە، هەندێجار تەنیا دەبێت شوێنی خۆت بدەیت بە گەنجان و دەرفەت بەوان بدەی بۆ ئەوەی بەهرەکانیان پیشان بدەن".
 
لە یۆرۆی 2024ـدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تەمەنی 39 ساڵی و پێپی لە تەمەنی 41 ساڵیدا، بەشێوەی سەرەکی یارییان بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکرد، بەڵام لە قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە دەرکران، و ئەم یۆرۆیە خراپترین یۆرۆ بوو بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە لە 5 یارییدا نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات.