ڤیدیۆ؛ هیندلی یەکەمی قۆناخە سەختەکەی تور دێ فرانس بوو

رووداو دیجیتاڵ

رۆژ بە رۆژ رکابەرییەکانی تور دێ فرانس بەهێزتر دەبن، کە باشترین و بەنێوبانگترین پایسکیلسوارانی جیهان رۆژانە رکابەری لەسەر پلەی یەکەمی قۆناخەکانی ئەو پێشبڕکێیە دەکەن.
 
گای هیندلی، پایسکیلسواری ئوسترالی، پاڵەوانی گەڕی شەشەمی تور دێ فرانس بوو، کە دوێنی بەڕێوەچوو.
 
هیندلی، پاڵەوانی پێشووی پێشبڕکێی ئیتاڵیا، لە گەڕی پێنجەمی تور دێ فرانسدا درێسی زەردی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یەکەم پیشبڕکێی شاخاویدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
گەڕی پێنجەمی تور دێ فرانس بریتیبوو لە گەشتێکی سەختی پڕ لە رووداو، کە لە شاخەکانی پیرینیس بەڕێوەچوو.
 
ئەم گەشتە ماوەکەی نزیکەی 100 کیلۆمەتر بوو، کە لە نێوان پاو و لارۆنسدا بوو، کە بە درێژایی 15 کیلۆمەتر تاوەکو دەگەنە لووتکەی بەرزاییەکانی کۆل دی سود، ناوچەیەکی شاخاوی سەختە.
 
هیندلی زوو پێشەنگی گرت و بووە یەکەم پایسکیلسواری ئوسترالی لە دوای رۆهان دێنیس لە ساڵی 2015 پێشەنگی تور دێ فرانس بگرێت.
 
جۆناس ڤینگگارد، هەڵگری نازناوەکە، لە کۆتا سەرکەوتنی رۆژەکەدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکێشکرد کاتێک تادێچ پۆگاکاری تێپەڕاندا کە دووجار براوەی نازناوەکەیە.
 
ئەم ئاستە ڤینگگاردی گەیاندە پلەی دووەم و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان 47 چرکە لە دوای هیندلییەوەیە.