ئەرجەنتین لە پێشکۆتایی کۆپا لەگەڵ کۆڵۆمبیا یاریدەکات

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ئەرکێکی قورسدا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یاریدەکات.

لە قۆناخی پێشکۆتاییدا و لە یاریگەی نیلتۆن سانتۆس هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یاریدەکات، یارییەکەش کاژێر 4ـی بەرەبەیان بە کاتی باشووری کوردستان دەکرێت.

هەردوو هەڵبژادە بە تەواوی پێکهاتەکەیان ئامادەن بۆ یارییەکە، براوەیان لە فایناڵدا لەگەڵ بەرازیل یاریدەکات و دۆڕاویش لەگەڵ پیرو.

بۆ ئەم یارییەش هەردوو هەڵبژاردە ئەگەر هەیە چەند گۆڕانکارییەکی بچووک لە پێکهاتەکەیاندا بکەن.

ئەرجەنتین چەند جارێکە دەگاتە فایناڵ و لە ساڵی 1993وە ئەم نازناوەی بەدەستنەهێناوە، هەموو هەوڵێکی هەڵبژاردەکە گەیشتنە بە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی نازناوەکە.

سەماکەرانی تانگۆ 18 یارییە نەدۆڕاون لە 11 یاریدا براوە بوون و حەوت یارییشیان بە یەکسانبوون کۆتاییپێهێناوە.