جۆكۆڤیچ به‌ره‌و نازناوی وێمبڵدۆن هه‌نگاوده‌نێت


رووداو - هه‌ولێر

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن، نۆڤاك جۆكۆڤیچ سڕبی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی، خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی چوار.

جۆكۆڤیچ، كه‌ هه‌ڵگری نازناوی رابردووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه‌، رۆژی هه‌ینی له‌ قۆناخی سێیه‌مدا بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر هۆبێرت هۆركاشی یاریزانی پۆڵه‌ندی تۆماركرد به‌ ئه‌نجامی 3-1 كۆمه‌ڵه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ جۆكۆ   7-5، 6-7، 6-1 و 6-4 بوو.

جۆكۆڤیچ له‌ قۆناخی داهاتووی تێنسی وێمبڵدۆن به‌رامبه‌ر ئۆگۆ هۆمبێری یاریزانی فه‌ره‌نسی یاریی ده‌كات.

جۆكۆ براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی رابردووه‌ و ئه‌مساڵیش هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی بكات.