هەڕەشە لە ئەستێرەیەکی چیلی دەکرێت

06-07-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کۆپا ئەمێریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

حکومەتی چیلی چاودێری گابریێل ئاریاس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەدوای یاری قۆناخی پێشکوتایی بەرامبەر پێرو لە گۆڵپارێزەکە کراون.

ئاندرێس چاودیک، وەزیری ناوخۆی چیلی رایگەیاندووە، ئەو هەڕەشانەی لە گابریێل ئاریاس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی چیلی کراون جێگەی نیگەرانین و بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوە.

ئەو وەزیرەی حکومەتی چیلی زیاتر گوتی، ئەوانەی هەڕەشە لە خەڵکی ناسراو دەکەن، خەڵکی خراپن و لەژێر ناوی نهێنی خۆیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی هەڕەشە لە کەسێکی پیشەگەر بکەن کە درێسی هەڵبژاردەکە دەپۆشێت.

ئاریاس دوای دۆڕانیان بەرامبەر پێرو بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر و ماڵئاواییکردن لە کۆپا ئەمریکا، بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دۆڕانی هەڵبژاردەکە دانرا و رەخنەی زۆری لێگیرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە