ئاتلێتیکۆ و تۆرێس لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان رێککەوتن


رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ فێرناندۆ تۆرێس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتە رێککەوتن.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە لەگەڵ تۆرێس گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەکە وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.



ئاتلێتیکۆ لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایکردووە، لەگەڵ نینۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی وەرزی 2017-2018 یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە و گرێبەستەکەشی تاوەکو 30-6-2018 نوێدەکرێتەوە.

تۆرێس وەرزت رابردوو بەشداریی لە 45 یارییدا کرد لەگەڵ رۆخی بلانکۆس، بەڵام زۆرینەیان بەشێوەی یەدەگ بوو و 10 گۆڵیشی بە درێسی یانەکەوە تۆمارکرد.