یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن

06-07-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وێمبڵدۆن
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی وێمبڵدۆن چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت و ئەستێرە بەناوبانگەکانیش یارییان هەیە.

پاش کەمێکی دیکە و لە کاژێر 13:30 چوار یاریی لەیەک کاتدا دەکرێن، جۆن ئیسنەری ئەمریکی رووبەڕووی دۆدی سیلای ئیسرائیلی دەبێتەوە، میچا زیڤیرێڤی ئەڵمانی و 27مینی ریزبەندی جیهان بەرامبەر میخائیل کوکوشکینی کازاخستانی یارییدەکات، داڤید فێرێری ئیسپانی و ستیڤ دارسیسی بەلجیکی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و گریگۆری دیمیترۆڤی بولگاریش لە یارییەکی بەهێزدا بۆ گەیشتن بە قۆناخی سێیەم رووبەڕووی مارکۆس بەگدادیسی قوبرسی دەبێتەوە.

دوای ئەوە لە کاژێر 15:00 چەند یارییەکی دیکە دەکرێن و گایل مۆنفیسی فەرەنسی رووبەڕووی کیلی ئیدموندی بەریتانی دەبێتەوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچی خاوەنی سێ نازناوی پاڵەوانێتییەکەش بەرامبەر پاڤلاسیک ئادەمی چیکی یارییدەکات، لە یارییەکی دیکەشدا خوان مارتن دێل پوترۆی ئەرجەنتینی و ئارنیست گولبیسی لاتیڤیش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کاژێر 15:30 تۆماس بێردیچی چیکی و یازدەیەمی ریزبەندی جیهان رووبەڕووی ریان هاریسۆنی ئەمریکی دەبێتەوە، دوای ئەوە لە کاژێر 17:00 دۆمینیک تیمی نەمسایی و میلۆش راونیچی کەنەدی بەرامبەر جیل سیمۆنی فەرەنسی و میخائیل یوژنی رووسی یارییدەکەن و ئەم دوو یارییە بەهێزترین یارییەکانی ئەمڕۆ دەبن.

کاژێر 18:30 خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە و ریکۆردی مێژوویی کە 7 نازناوە، رۆجێر فێدێرێری سویسری و مایسترۆی تێنسی سەر زەوی لە ئەرکێکی ئاساندا رووبەڕووی دوسان لایوڤیچی سێربی و 27 ساڵ دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە