هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چووە پلەی یەکەمی ریزبەندی جیهان


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چووە پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، دوای بردنەوەی نازناوی جامی کیشوەرەکانی 2017 کە لە رووسیا کرا.

ئەڵمانیا بە پێکهاتەیەکی گەنجەوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد و دوای بردنەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی چیلی بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

دوای بردنەوەی ئەو نازناوە ئەڵمانیا بە جیاوازی 6 خاڵ پێش بەرازیل کەوت و پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بە 1609 خاڵ وەرگرت.



هەڵبژاردەی بەرازیل 1603 خاڵ لە پلەی دووەم و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش لە پلەی سێیەمە بە 1413 خاڵ.

ئەوەی لە ریزبەندەکەدا چاوەڕواننەکراوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دوای ماوەیەکی دوور و درێژ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەنێو 10 باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان نابینرێت.

ریزبەندی 10 باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان

1- ئەڵمانیا 1609 خاڵ
2- بەرازیل 1603 خاڵ
3- ئەرجەنتین 1413 خاڵ
4- پۆرتوگال 1332 خاڵ
5- سویسرا 1329 خاڵ
6- پۆڵەندا 1319 خاڵ
7- چیلی 1250 خاڵ
8- کۆڵۆمبیا 1208 خاڵ
9- فەرەنسا 1199 خاڵ
10- بەلجیکا 1194 خاڵ