7 کەس لەسەر ڤینیسیۆس بە تووندی سزا دەدرێن

06-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جۆنیۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئیسپانیا، پێشنیازی کردووە، ئەو هاندەرانە سزا بدرێن کە رەگەزپەرستیان بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی بەرازیلیی یانەی ریال مەدرید کردووە.
 
کۆمسیۆنەکە داوادەکات ئەو چوار کەسەی کە تۆمەتبارن بە هەڵواسینی وێنەی ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری ریال مەدرید لە پردێکی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە مانگی یەکدا بە 60 هەزار یۆرۆ سزا بدرێن و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوونە نێو یاریگەکانی تۆپی پێ قەدەخە بکرێن. 
 
هەروەها کۆمسیۆنەکە پێشنیازی کردووە سزای پێنج هەزار یۆرۆ و قەدەخەکردن بۆ ماوەی ساڵێک لە چوونە نێو یاریگەکان بۆ 3 هاندەری یانەی ڤالێنسیا کردووە، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی کار و قسەی رەگەزپەرستی لە دژی ڤینیسیۆس، لە یاریی ڤالێنسیا و ریال مەدرید، کە لە 21ـی ئایاردا ەلنیو یاریگەی مێستایا لە ڤالێنسیا بەڕێوەچوو.
 
هەروەها پێشبینی دەکرێت دەسەڵاتدارانی نێوخۆییش سزای دیکە بەسەر ئەو 7 کەسەدا بسەپێنن.
 
ڤالێنسیا پێشتر بڕیاریدابوو 3 هاندەرەکەی بۆ هەتا هەتایە لە چوونە نێو یاریگاکەی قەدەخە بکات.
 
هەروەها خودی یانەی ڤالێنسیاش لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە بە بڕی 27 هەزار یۆرۆ سزادرا و بەشێکی یاریگای مێستایاش بۆ ماوەی 3 یاری دادەخرێت.
 
ئەو 7 کەسە دوای ئەوەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی رەگەزپەرستی لە دژی ئەو یاریزانە دەستگیرکران، ڤینی هاوسۆزییەکی زۆری لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا ورووژاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.