رووداو – هەولێر
دەیڤد بێکهام کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەشەکانی ئەمریکای باکوورد دەربڕی بەمەبەستی بەدەستهێنانی مافی میوانداری یارییەکانی مۆندیالی 2026.
لە هەیڤپەیڤینێکی تەلەفزیۆنیدا، بێکهام رایگەیاند، پێویستە مۆندیالی 2026 لە کیشوەری ئەمریکای باکوور بکرێت، چونکە کەنەدا، ئەمریکا و مەکسیک خاوەن داهات و توانایەکی زۆری مرۆیی و دارایین، بۆیە من پاڵپشتییان دەکەم.
بێکهام کە ئێستا لە میامی سەرقاڵی بونیاتنانی یانەیەکی وەرزشییەوە، روونیکردەوە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت رکابەری ئەو سێ وڵاتەی کیشوەری ئەمریکای باکوور بکات و دڵنیام مافی میوانداریکردنەکە بەدەستدێنن
لە بەرامبەردا مەغریب زۆر بەتووندی رکابەری بردنەوەی مافی میوانداری مۆندیالی 2026 دەکات.
بڕیارە 31ی مانگی داهاتوو، فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، ناسراو بە فیفا، ناوی وڵاتانی میواندار بۆ مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ