دیێگۆ مارادۆنا گواسترایەوە نەخۆشخانە


رووداو - هەولێر

دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەرجەنتین بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدەدرێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، مارادۆنا بۆ نەخۆشخانەیەکی کۆڵۆمبیا گواستراوەتەوە و لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، لەکاتێکدا چوار مانگە بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت.

دیێگۆ مارادۆنا چەند هەفتەیەک پێش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی دینامۆ برێستی بیلارووسی واژۆکرد و پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت.

ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک کەم ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیال و ئەگەری هەیە مارادۆنا نەتوانێت ئامادەی یارییەکان ببێت.